۸ سودی تەندروستی ماست بۆ جەستە

ماست جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B B12، کالسیۆم، پرۆتین، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سودەکانی بریتین لە.

یەکەم: خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر و یارمەتیدەرە بۆ دابەزین کێش.

دوەم: ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سود به‌خشی تێدایه‌ یارمەتی كراداری هه‌رس دەدەن و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

سێیەم: پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

چوارەم: ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

پێنجەم: پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له‌ خوێندا.

شەشەم: به‌رگری لەش بەهێزدەکات بەهۆی مادە خۆراکەکانیەوە.

حەوتەم: رێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لوله‌كانی خوێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن.

هەشتەم: هه‌ندێک پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.

Back to top button