ڕێگه‌یه‌كی ئاسان جیهان له قه‌ڵه‌وی ڕزگار ده‌كات
به نزیكه‌ی %40 ی كه‌سه پێگه‌یشتوه‌كان له جیهاندا گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه و به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان %13 له‌وان به ده‌ست قه‌ڵه‌وی زیاتر له ڕادده‌ی سروشتی ده‌ناڵێنن.
قه‌ڵه‌وی به ته‌نها گرفتی كێشی زیاد نیه به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا كه‌سه‌كه به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكیدا ده‌ژی و بێزاره.
پسپۆڕانی بواری خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها خواردنی خۆراكه چه‌وره‌كان هۆكار نییه بۆ زیاد بوونی كێش به‌ڵكو زۆر خواردنی خۆراكه شیرینیه‌كانیش ده‌بنه هۆی زیاد بوونی كێش و ئه‌م خۆراكانه په‌تای قه‌ڵه‌ویان له جیهاندا دروست كردووه.
زانا ژاپۆنیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانا و پسپۆڕی بواری خۆراك له 136 وڵاته‌وه ڕێنمووی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی گرفتی قه‌ڵه‌وی نه‌بن برمج زۆرتر بخۆن به‌جۆرێك هه‌ر تاكێك ڕۆژانه 50 گرام برنج بخوات ئه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به ڕێژه‌ی %1 كه‌مده‌كاته‌وه.
جگه له‌وه‌ش باشتر وایه له خواردنی خۆراكه چه‌ور و شیرین و ژه‌مه خێراكان و خواردنه گازیه پڕ شه‌كره‌كان یان جێگره‌وه‌كه‌یان كه‌متر بخورێن و بخورێنه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه ئاوی زیاتر بخورێته‌وه و راهێنانی وه‌رزشی زیاتر بكرێت.