نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا نزیكه‌ی چوار هه‌زار حاڵەتی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 90 دەوڵەتی جیهان تۆمارکراوەو كۆی گشتی ئاماره‌كه‌ سه‌د هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ( كۆڤید-19) گەیشتووەتە 102 هەزارو 188 کەس، لەو ژمارەیەش 57 هەزارو 389 کەس دوای وه‌رگرتنی چارەسەر، له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچوون، هه‌روه‌ها تا ئێستاش سێ هەزارو 491 کەس بەو ڤایرۆسه‌ گیانیان لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها بەگوێرەی دوایین ئامار کە ماڵپەڕی تایبەت بە بڵابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکردوەتەوە، لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هەزارو 806 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە 90 دەوڵەتی جیهان تۆمار کراوە.

له‌كۆی گشتی ئاماره‌كه‌، 80 هەزارو 767 حاڵەت لە چین تۆمار كراوە، بەگوێرەی سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و شاری وهان، بە بەردەوامی روی لە كه‌مبوونه‌وه‌و دابه‌زین ده‌كات.

Back to top button