محەمەد بن سەلمان: سێ میری سعودیە بە تۆمەتی خیانەتکردن دەستگیر ده‌كان

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، سێ ئەندامی باڵای بنەماڵەی شاهانەی سعودیە، دەستگیر کراون و باس لەوە دەکرێت، کە بە فەرمانی شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، دەستگیر کراون.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، دەسەڵاتدارانی سعودیە، ئەو سێ کەسە بە فەرمانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و کوڕی شا سەلمانی شای سعودیە و بە تۆمەتی ”خیانەت لە نیشتمان“، دەستگیر کراون.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی، نزیک لە دەسەڵاتداران بڵاویکردۆتەوە، کە برای میر نواف بن نایف بەهەمان دۆسیە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، سێ کەسایەتی دیاری سعودیەن.

ڕونیشیکردۆتەوە، هێزیكی تایبەتی سعودی بە جلی ڕەشەوە چونەتە ماڵی سێ ئەمیرەکە و بە تۆمەتی خیانەت دەستیگیرکران، دەشڵێت، ئەم تۆمەتە حوکمەکەی زیندانی هەتا هەتایی یان لەسێدارەدان دەبێت.

 

 

Back to top button