کەشناسی هه‌رێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له‌ كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانیش، ئه‌گه‌ر بارینى به‌فرێكى كه‌م هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه‌ 8/3/2020، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا له‌ ئاسماندا.

Back to top button