ئه‌مڕۆ 29ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانییه‌

 

رۆژی 7ی ئازاری 1991 خەڵكی سلێمانی بەپشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە لەدژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین، ئەوەش دوای ئەوەی راپەڕین دوو رۆژ پێشتر لەرانیەوە دەستیپێكردبوو.

لە درێژەی راپەڕینی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەدژی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس لە سێیەم ڕۆژی ڕاپەڕیندا و ڕێکەوتی 7-3-1991 لە چوارچێوەی بەرخودانی پیرۆزدا جەماوەری شاری سلێمانی بەپێی پلان و بەرنامەی لەپێشدا داڕێژراو کە لەلایەن ڕێکخستینی ناو شاری حزبە کوردستانییەکان و جەماوەرەوە کاری بۆ کرابوو، خەڵک لەدژی دامودەزگاکانی حزبی بەعس ڕاپەڕین و لە لە یەک ڕۆژدا سەرجەم شاری سلێمانییان لە ئاسەواری ڕژێمی بەعس پاك کردەوە.

 

Back to top button