وێنه‌: له‌وڵاتێكی عه‌ره‌بی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران كوژرا

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە دیمەشق سەركردەیەكی باڵای سوپای پاسدارن كوژراوه‌.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عەمید فەرهاد دبیریان، یەکێك لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەید زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراوە.

دبیریان یەكێكە لە سەركردە باڵاكان لە سوپای پاسداران كە رۆڵی بینیوە لە جەنگی سوریا و بەرپرسی بەشێك لە بەرەكانی جەنگ بووە لەو وڵاتە.

به‌ڵام هیچ ئاماژه‌ به‌ چۆنیەتی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران نه‌كراوه‌.

7320207ESdJUiWXsAI8PqJ

Back to top button