پەكەكە ناوی رۆژئاوای كوردستان گۆڕی بۆ باكوری سوریا

خواكوڕك
 
لەدووەمین رۆژی كۆنگرەی فیدراڵی دا كە لە شارۆچكەی رمێلان رۆژئاوای كوردستان بەستراوە، تەڤدەم ناوی رۆژئاوای كوردستان، گۆڕی بۆ سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی بۆ رۆژئاوای باكوری سوریا.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە تەڤدەم كە باڵێكی تری پەكەكەیە لە سوریا، ناوی رۆژئاوای كوردستانی بەفەرمی گۆڕی بۆ باكوری سوریا، لە كۆنگرەكەدا بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارە دراوە و جەختیشیکردەوە، بەشێک لە ئەندامانی کورد دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، بەڵام گۆڕینی ناوی سیستمی فیدڕاڵی پەسەند کراوە بەفەرمی ناوی كوردستان گۆڕا بۆ باكوری سوریا.
 
 
شایانی باسە، كۆنگره‌ی ئیداره‌ی په‌یه‌ده‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 27 كانوونی یه‌كه‌م بە ئامادە بوونی ‌  163 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌  كانتۆنه‌كانی جزیره‌، كوبانێ، عه‌فرین و ناوچه‌كانی تر رۆژئاوای كوردستان بەرێوە چوو، لەو كۆبوونەوەیەدا، بریاری درا كە ناوی كورستان لە رۆژئاوای كوردستان بگۆڕدرێت بە باكوری سوریا ئەم كۆبوونەوەیەش دوور لە چاوی راگەیاندنەكان بەرێوە چوو.
Back to top button