هەولێر : هەڵمەتی ڕشاندنی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێ کرد

لە هەڵمەتێكی هاوبەشی شارەوانی و تەندروستیی هەولێر، سەرجەم شوێنە گشتییەكانی ناو بازاڕی شارەکە بە پاككەرەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پاك دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممه‌، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر و شارەوانیی هەولێر، سەرجەم شەقامە گشتی بازاڕەكانی ناو سەنتەری شارەکەیان بە پاککەرەوەی دژە ڤایرۆس پاك كردەوە.

تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاریی و بەرەنگاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە، نۆ كەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون كە لە ئێران گەڕاونەتەوە.

Back to top button