لە سۆران چل کیلۆ زێڕ دزرا

شەوی ڕابردوو لە نێو بازاڕی زێڕینگەرانی سۆران لە سەنتەری شار، دوکانێکی زێڕینگەری شکێندراوەو ژمارەیەکی زۆر زێڕی لێ دزراوە.

لەو بارەیەوە  کرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو دووکانێکی زێڕینگەری شکێندراوە نزیکە ٤۰ کیلۆ گرام زێڕی تێدا بووە  دزراوەو لەگەڵ هەندێک پارە.

قائیمقامی سۆران گوتیشی، لە ڕێگای مەجرایەکی ئاوی پیسی بازەڕەکە چونەتە ژوورەوەوە  تونێلێکان بە درێژایی ٥۰ مەتر هەلکەدووەو  لەوێوە دزیەکە ئەنجمدراوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە دزەکان خۆیان لە کامێراکان شاردۆتەوە لە ژێر زەوی بۆی چونە.

Back to top button