كلینتۆن ھۆكاری پەیوەندی لەگەڵ مۆنیكا ڕاگەیاند
بێڵ كلنتۆن سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا لە زاری خۆیەوە باس لە پەیوەندی خۆشەویستی خۆی و مۆنیكا دەكات
كلنتۆن ئاماژەی بەوەدا لە سەردەمی سەرۆكایەتیدا توشی لێپرسینەوە ھاتووە لە لایەن كۆنگرێسەوەو ترسی ھەبووە لە جێھێشتنی كورسیەكەی،وە بۆ ڕەوانەوەی ترس و دڵەڕاوكێ دەستی كردووە بە دروست كردنی پەیوەندی خۆشەویستی
بڕیارە چیرۆكی بێل كلنتۆن و خۆشەویستەكەی بكرێتە زنجیرەو لە میدیاكانیش پەخش بكرێت و تا ئێستاش كلنتۆن لەو كارە ناڕەزایی نیشان نەداوە