چـۆن دەزانیـت کامە دەمامكی پزیشکی تەندروستە بۆ بەکارهێنان ؟

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای دیارکەوتنی لەشاری ئوهانی چینی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو و بڵاوبوونەوەی لە هەموو ووڵاتانی جیهان وای کردووە خەڵکێکی زۆر هـانا بۆ کەلوپەلی خۆپاراستن وەك دەمامکی پزیشکی بەریت لە کاتێك دا تـا ئێستا زانـایان نەگەیشتوونەتە چارەسەرێك بۆ ئەم پەتـایـە ، سایتی وەتەنی مسری گوتەی پزیشکێکی دەرمانساز بەناوی ئەدهەم عامری بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە بوونی چەندین جۆری دەمامكی پزیشکی دەدات کە بەکەلکی بەکارهێنان نایەت و گوتی دوو ڕێگا هەیە بۆ زانینی جۆری شایستە ،

یەکەم ڕێگا دەبێ هەر دانـە دەمامکێکی پزیشکی لە نێـو کیسێکی پلاستیکی دابیت نـەك کۆمەڵە دەمامکێك بەیەکەوە داندرابێت لە نێو دەستەیەك ، دووەم ڕێکا تایبەتە بەو دەمامکانەی فیلتەریان هەیە و بۆ ئەوەی بزانین کامەیان تەندرووستە دەتوانیت لە بەردەم تیشکی ڕۆناکی دابنێت و ئەگەر تیشکی ڕۆناکیەکە لە دەمامکەکە نەپەڕیەوە ئەوە دەمامکێکی باشە و سـوودی هەیە بەڵام پێویستە هاوڵاتیان بزانـن دەمامکە پزیشکیەکان بەسوود نیـە بۆ کەسانی تەندرووست و چاكتر وایە کەسانی تووش بوو بەکاری بهێنـن

س : الغــد برێس

 

Back to top button