بۆ رێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزگای هەولێر بڕیاری داخستنی سالۆنه‌كانی ئافره‌تان و شوێنی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان ده‌رده‌كات
له‌چوارچێوه رێككاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری كردن له مه‌ترسیه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات، له بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارێزگای هەولێر بڕیاریدا، چەند شوێنێکی گشتی دابخات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەم شوێنانە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن:
1 ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.
2 ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.