به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێك ده‌درده‌كات

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می گه‌یاندنی زانیاری و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ بۆ  هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات له‌ نێوانیندا ئاگاداری پزیشكان ده‌كات كه‌ نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە یا هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر،
بۆ /گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەدام و دەزگاکانی تەندروستی
بابەت/ڕێنمایی
لەبەر بەرژوەندی گشتی و پاراستنی دەروونی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چ لەبارەی هۆشیاریکردنەوە بێت یاخود لەبارەی زانستیەوە بێت نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە یا هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە، لێرەوە به‌ پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك یاخود كارمه‌ندێك دەتوانی لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
7 /3/2020

Back to top button