بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەندام پەرلەمانێکی ئێران گیانی لەدەست دا

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێـران ئەمڕۆ شەممە گیان لەدەست دانی فاتیمە ڕەهبەری ئەندام پەرلەمانی ئێران لە تەمەنی 56 ساڵی دا بە هۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و لەم بارەیەوە گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئەسەدولڵا عەباسی گوتی لە کۆی 100 ئەندام کە پشکنینیان بۆ کراوە دیارکەوتووە کە 23 ئەندام پرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە

لەلایەکی دیکەوە مەسعود مەردانی ئەندامی لێژنەی حکومەتی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشبینی کرد 30 – 40 % دانیشتوانی تـاران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو تووشی ئەم ڤایرۆسە بـن بەهۆی سەردانی کردنی زۆری خەڵك بۆ بنکە تەندروستیەکان

س : الغــد برێس

Back to top button