مالیكی: هێرشی بكرێتە سەر پەكەكە سەرتای شەڕی پاشەكشەپێكردنی پێشمەرگە دەبێت بۆ پێش داعش

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگای سەرۆك وەزیرانەوە داوا لە پەكەكە كرد شنگال چۆڵ بكەن، كوتلەی مالیكی لە پەرلەمانی عێراق لەزاری محمەد سەیهود رایگەیاندووە، بوونی هێزەكانی پەكەكە لە هەر شوێنێكی ئەو عێراقە ئاساییە، هیچ كێشەی تێدا نیە، دەبێت حكومەتی هەرێم هەرەشە لە هێزێكی هاوپەیمانمان نەكات.
 
لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی سەر بە حزبەكەی محەمەد سەیھود پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا سەر بە مالیكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەلێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆی نیە هەرەشە لە هاوپەیمانی عێراقیەكان بكات و دەلێت بوونی پەكەكە لەهەرشوێنێك ئاساییە و هیچ كێشەی نیە، كەسیش ناتوانێت دەست بۆ پەكەكە ببات چونكە هاوپەیمانی دڵسۆزی عێراقیەكانن.
 
 
هەر لەلێدوانەكەدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق دەلێت لەئەگەری هێرش كردنە سەر پەكەكە لەشنگال حشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق بێدەنگ نابێت و دەبێتە دەستپێكی شەرێك كە پێشمەرگە لەهەموو ناوچەكانەی پاش هاتنی داعش پاشەكشەی پێ بكرێت.
Back to top button