تەندرووستی جیهانی : حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق سووك و مامناوەندیە و ڕێـژەی چاكبوونەوەی تووشبوان زۆر بەرزە
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئەمڕۆ شەممە دووپاتی کردەوە کە حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق سووك و مامناوەندیە و ڕێژەی چاکبوونەوە زۆر بەرزە و لەم بارەیەوە ئەدهەم ئیسماعیل گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهان گوتی بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکان لە بەرژوەندی گەلی عێراقە بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە عێراقیەك بۆ عێراقیەکی دیکە
هەروەها ئیسماعیلی ئاماژەی دا کە مەترسیەکان لەسەر کەسانی بەتەمەن و تووشبوانی نەخۆشی درێژ خایـەن وەك شەکرە و دڵ و شێرپەنجە زیاترە و تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانیان ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی گرینگیەکی زۆر بە عێراق دەدات و بەنیازین 6 پزیشکی شارەزا و چەندین ئامێر و دەمامكی پزیشکی و دەرمان ڕەوانەی عێراق بکەین ،
س : موازین نیوز