ئه‌ردۆگان سنوره‌كانمان داده‌خه‌ینه‌وه رێگه ناده‌ین په‌نابه‌ران له توركیا وه بچنه ئه‌ورووپا
دوای ئه‌وه‌ی توركیا وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك به‌رامبه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، توركیا بڕیاریدا كه ده‌رگای سنوره‌كانی به رووی په‌نابه‌راندا بكاته‌وه به هۆیه‌وه په‌نابه‌رانی توركیا روویان له وڵاتی یۆنانكرد، دوای 5 رۆژ له كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا كە رێگری بكرێت لە چوونی پەنابەران لە سنووری توركیاوە بۆ یۆنان.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بڕیارێكی نوێی له باره‌ی په‌نابه‌ران ده‌ركردووه، بڕیاریداوه چیدیكه رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیاوه بچنه نێو یۆنانه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه توركیا بۆ فشارخستنه سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیای به رووی په‌نابه‌راندا كرده‌وه، تاوه‌كو به شه‌پۆل بچنه نێو یۆنانه‌وه و ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ یۆنان و وڵاتی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای دروست كرد.