بڕیاره‌ تونده‌كانی كیم رێگر بووه‌ له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ كۆریای باكور

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ له‌ وڵاتی چین سه‌ره‌ی هه‌ڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆریای باكور دراوسێی وڵاتی چینه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە کۆریای باکور تۆمار نەکراوە.

میدیا جیهانیه‌كان رێكاره‌ تونده‌كانی حكومه‌ت به‌ هۆكاری رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌زانن و بڵاویانكردۆته‌وه‌  بەهۆی بڕیارە توندەکانی کیم جۆن ئون، هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە کۆریای باکور تۆمار نەکراوە.

هه‌روه‌ها میدیاكانی جیهان گرنگترین بڕیاره‌كانی كیم جۆنگ ئون بڵاوكرده‌وه‌  كه‌ له‌ مانه‌ پێكهاتووه‌

١- هەر گەشتیارێک بچێتە وڵاتەکەیان، بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا دەمێنێتەوە.
٢- تیمەکانی تەندروستی بەردەوام سەردانی ماڵان دەکەن، سەرجەم تەوالێتە گشتییەکان داخراون.
٣- هەرکەسێک لە بڕیارەکان لابدات دکوژرێت.
٤- هەموو نێردە دیبلۆماسییەکان بۆیان نییە تێکەڵاوی خەڵک ببن.
٥- هاتوچۆی نێوان شارەکان قەدەغەکراوە.

Back to top button