قه‌یس خه‌زعه‌لی: ئێمە دوو تۆپمان لەژێرپێ دایە دژی حزبەكەی بارزانی
خواكوڕك
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لەدیمانەیەكی دا له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی هه‌وڵی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن له قۆناغی داهاتووی عێراق له دوای رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوە دەبێت دەستی ئەوانە ببڕین كە دەست بۆ یەكپارچەی خاكی عێراق دەبەن.
هەروەها خه‌زعه‌لی به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه شوڤێنییه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق داده‌نرێ بە ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی گوتووە،لایه‌نه‌كانی كوردی ئێسته یه‌كگرتوو نین، لایه‌نێك هه‌یه كه بارزانی و پارتی دیموكراتین، ئه‌وانه بۆچوون و ئاراسته‌كانیان ڕوونه كه به ئاراسته‌ی دابه‌شكردن و جیابوونه‌وه له عێراق هه‌نگاو ده‌نێن و هاوكار و یارمه‌تیده‌ری هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كن كه زیان به عێراق بگه‌یه‌نێت.
هەروەها دەلێت ئێسته پێشمه‌رگه یه‌ك ناوی هه‌یه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه، دەلێت ئێمە دوو تۆپمان لەژێر قاچ دایە هەركاتێك بمانەوێت ئاراستەی بارزانی و حزبەكەی دەكەین، چونكە خەڵكانێك لەناو كوردەكان هه‌ن میانگێڕ و باشترینن كه لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕانن، پێوه‌ندییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت لە داهاتوو دا بەرەیەكی لایه‌نه سیاسییه میانڕه‌وه‌كانی شیعه و سوننه و كورد ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، بۆیه له داهاتوو زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه دەستی ئەو كەسانە دەبڕین كە دەست بۆ دابەش كردنی عێراق دەبەن.