فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا
فەرهاد دەبیریان یەک لە فەرمادەکانی بە ناو ( پارێزەرانی حەرەم ) سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ، سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی لە ( زەینەبییە) ی سووریا کوژرا .
ئاژانسی فارس دەنووسێت فەرهاد دەبیریان لە فەرماندەکانی پێشووی شاری ( تەدمەر ) و بەرپرسی شارەوانی زێنەبییە بووە ، بەڵام وردەکاری چۆنیەتی کوژرانەکەی روون نەکردۆتەوە .
هاوکات ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ دەنووسێت دەبیریان بەپلانێک و لە بۆسەیەکدا کۆوژراوە ، ئاشکاشی دەکات دەبیریان یەک لە نزیکانی سەرکردەی حزبوڵلا بووە .