لە هەولێر دووەم تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا

زانیاریەکان لە سەرچاوە پزشکییەکانی هەولێر باس لە وە دەکەن کەسێکی تر لە هەولێر تووشی ڤاێرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

باس لەوە دەکرێت پشکنینی یەکەمی بۆکراوە و پۆزەتیڤ بووە و چاوەڕێی پشکنینی دووهەمی دەکەن بۆ دڵنیایی .

 

هەڵگری ڤایرۆسەکە ئافرەتێکی بە تەمەنە کە بۆ نەشتەرگەری سەردانی ئێرانی کردووەو گەڕاوەتەوە ، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی پشڕاستی ئەو هەواڵەی نەکردۆتەوە .

 

هاوکات د. سامان بەرزنجی ئاشکرای دەکات چەند کەسێکی گوماناوی ڤایرۆسەکە پشکنینیان بۆ کراوەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەیین .

Back to top button