وەزارەتی تەندروستی ، دووەم حاڵەتی تووشبووبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر پشڕاست دەکاتەوە .

 

 

وەزارەتی تەندروستی هەولێر ویڕای پشتڕاستکردنەوەی دووەم حاڵەتی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر بەیاننامەی ژمارە ١٠ ی خۆی بۆ ڕێنمایی هاووڵاتیان بڵاو دەکاتەوە .

 

بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی

 

ژمارە (١٠)

لەمیانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆلکردنی ئەو نەخۆشیە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (٢٨٧٢) هاوڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (١٢٥٤) هاولاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.

 

دوای ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، وە لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، وە ئەمڕۆ پشکنین بۆ (٧٢) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (١) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (٤٩) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە لەکاتی ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە کە گەشتی ووڵاتی ئێرانی کردبوو بەمەبەستی چارەسەری، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (١٠) حالەت کە لە نێویاندا (١) مردن هەیە .

 

وەزارەتی تەندروستی جەخت لە هاوڵاتیان دەکاتەوە کە پابەندی گشت ئەو ڕێنماییانە بن کە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی فایرۆسەکە دیاریکراون لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، وە هاوکاری تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.

 

وەزارەتی تەندروستی    .

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٧ی ئازاری٢٠٢٠

Back to top button