له‌ساڵیادی هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت سازكرا
خواكوڕك
حاجی مەكی ناوی تەواوی محەمەد مەكی عەبدوڵڵا مەعروفەو لەشاری ئامێدی لەساڵی 1939 لەدایكبووە، و دانیشتووی شاری سلێمانییە. یەكەم كاری هونەری حاجی مەكی لەساڵی 1953 بوە بەناوی پێكەنین بەبێ یاسا، توانیویەتی ئەو كاری هونەرییە بكاتە دەستپێك بۆئەوەی كاری تر ئەنجام بدات.
بۆ به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی، رۆژی 27/12/2016 مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی كه‌س و كاری هونه‌رمه‌ند و هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی سازكرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان خوێنرایه‌وه، پاشان چه‌ند هاوڕێیه‌كی هونه‌رمه‌ند كورته‌یه‌كیان له‌ژیانی حاجی مه‌كی پێشكه‌ش كرد، له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌پكه گوڵ له‌به‌ر پێی رۆحی هونه‌رمه‌ند جانرا.
حاجی مەكی هەر لەمنداڵییەوە خولیای كاری هونەری بوە هەر لەو كاتەشەوە دەستیكردوە بەكاری هونەری، قورسی ژیان نەیهێشتوە خوێندن تەواو بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی چەندین كاری هونەری جوان بكاتە دیاری مێژوی هونەری كوردی.
هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی كورد حاجی مه‌كی ساڵێك به‌ر له‌ئێستا له 28/12/2016 له‌ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، له‌ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌ی باشووری كوردستان چه‌ندین مه‌راسیم و چاڵاكی هومه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.