ئایە دەزانی ناوكی شووتی سوودی بۆ چوار نەخۆشی هەیە

شووتی میوەیەكی هاوینەیەو ڕێژەیەكی زۆر ئاو لە پێكهاتەكەیدا هەیە، ئەوەش سوودی بۆ چەندین نەخۆشی هەیە، ئەمە جگە لەناوكەكەی.

1. شوتی سوودێكی زۆری هەیە بۆ ڕۆژوەوان بەتایبەتی لە وەرزی هاوین و بڕێكی زۆر ڤیتامینات و چەوری سوود بەخش و ترشی ئەمینی تێدایە.

2. پیاڵەیەك ناوكی شوتی وشككراو یان برژاو نزیكەی (600) كالۆری تێدایە.

3. ناوكی شووتی بەهۆی دەوڵەمەندی بە مەگنسیۆم سوودی زۆری بۆ ئیسكی مرۆڤ هەیە بەتایبەتی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لە شكان و لاوازبوون و پوكانەوەی ئێسك (ئێسكە نەرمە).

4. ئەگەر ڕۆژانە بڕێكی لێ بخورێت ئەوا تەندروستیەكی باش و جوان بە ڕووخسار دەبەخشێت و پارێزگاری لە تەڕی ڕووخسار دەكات و زیپكەی گەنجان لەناودەبات و ڕێگر دەبێت لەدەركەوتنی.

Back to top button