خواردنی گێلاس لەم كاتەدا هاوشێوەی دەرمانێك كاریگەری دەبێت
بەرزی پەستانی خوێن یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی كە دەبێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن ، توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ترشی فینۆڵ كە لەناو گێلاسدا هەیە توانای دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێنی هەیە.
ئەو توێژینەوەیی لەسەر ئەم بابەتە كراوە لە گۆڤاری پزیشكی (The American Journal of Clinical Nutrition ) بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتوە بەهۆی ئەوەی گێلاس ترشی فینۆڵ لەپێكهاتەیدا هەیە یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات و سوڕی خوێن چالاك دەكات و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
كاریگەریەكانی گێلا س هاوشێوە دەرمانی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەبێت لەسەر جەستە و دەتوانیت ئەم میوەیە بخۆیت بۆ ئەوەی پەستانی خوێنی جەستەت ئاسایی بێت.