وەزیرى تەندروستى لەبارەى رەوشى تەندروستیى خۆیەوە روونکردنەوە دەدات
وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە بارى تەندروستى تێکچووبێت و دەڵێ بەردەوام چاودێرى رەوشى تەندروستى هاووڵاتیان دەکەین و لەگەڵ تیمەکانى تەندروستى سەرقاڵى کارکردنین.
د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ى راگەیاند: “ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن گوایە من تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لەراستى چونکە من بارى تەندروستیم زۆر باشە، بەردەوام لەگەڵ تیمەکانى تەندروستى و پزیشک و کامەندان لەسەر هێلێین بۆ چاودێریکردنى رەوشى تەندروستى هاووڵاتیان و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە”.
راشیگەیاند: “هۆکارى ئەوەى من کلێنسم بەکارهێناوە ئەوەبووە کە ئەو هۆڵە پلەى گەرمى بەرز بووە و ئەمەش شتێکى ئاساییە کاتێک مرۆڤ ئارەقە دەکات کلێنس بەکار دێنێت، یان لەکاتى پژمین پێویستە کلێنس بەکار بێنیت کە ئەمەش پەیڕەوکردنى رێنماییە تەندروستییەکان”.