نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی چوارده‌ مانگی ڕابردوو دابه‌زی.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، دابه‌زی بۆ په‌نجاو یه‌ك دۆلار و نۆهه‌دو پێنج سه‌نت و له‌سه‌دا یه‌ك و پۆینت شه‌ست و پێنجی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ چل و حه‌وت دۆلار و نۆهه‌دو یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 

 

Back to top button