ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمي كوردستان: 54 حاڵه‌ت

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاند، كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ 54 كه‌س.

شەوی رابردوو 7-3-2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە بەغدا و نەجەف، تۆمار کراون.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شه‌وی رابردوو ئاشكرایكرد: تا ئێستا 10 کەس لە سلێمانی و هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە یەکێکیان لە سلێمانی گیانی لەدەست داوە.

به‌م شێوه‌یه‌ش، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە 54 کەس، کە چواریان گیانیان لەدەست داوە.

 

Back to top button