پارێزگای هەولێر: هەر کەسێك بە قاچاخ بێتەوە خۆی و کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

فرسەت سۆفی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، دەنا رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت.

لەبارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆس لە هەولێر وتی، ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چووەتەوە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

باسیلەوەشكرد، خوێندنگاكانمان داخستووە تاوەکو خەڵک خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن نەک بچنە سەیران و شوێنە جەنجاڵەکان.

 

Back to top button