سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
کەمێك پێش ئێستا، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمی ئاشکرای کرد کە سبەی دووشەممە 9ی ئاداری 2020، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2019ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) سبهی دوو شهممه ٢٠٢٠/٣/٩ مووجهی وهزارهتی تهندروستی دابهش دهكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.