وەزیری تەندروستی: تیمی پزیشکیی چین لە عێراق یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وڵاتی چین  بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا هاوکاری هەرێم دەکات.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتی چین بڕیاریداوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە چین پسپۆڕ و شارەزای کۆرۆنای رەوانەی هەرێمی کورستان کردوو، هەروەها 200 هەزار ماسکیشی بۆ هەرێم دابینکردوەە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم رایگەیاند، چین ئەزمونی خۆی لە ڕوبەڕوبونەی کۆرۆنا پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات، وتیشی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر جیهان.

لە هەرێمی کوردستان 10 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا و یەک حاڵەتی مردن تۆمارکراوە، بە وتەی وەزیری تەندروستی باری تەندروستی سەرجەم توشبووەکان جێگیرە

هاوکات داوای لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد لە پشکنیندا یارمەتیی بنکە و نەخۆشخانەکان بدەن و هاوکاریان بن و هاوکات داوای کرد لە ماڵ بمێننەوە و هەتا بۆیان دەکرێت نەیەنە دەرەوە.

 

Back to top button