كێشەی ماچ گۆڕینەوەش چارەسەر كرا

خواكوڕك
 
شێوازی كاركردنی ئامێرێك بڵاو كراوەتەوە كە ماچ لە دوورەوە دەگوازێتەوە، لەرێگای ئامێری زیرەكەوە. لێكۆڵه‌ره‌ بریتانییه‌كان كە ئامێرەكەیان دروست كردووە، دەلێن له‌ دووره‌وه‌ له‌ نێوان به‌كارهێنه‌رانیدا “ماچ” ده‌گوازێته‌وه‌،رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناونراوه‌”كیسنجه‌ر”
 
شێوازی كاركردنی ئامێره‌كه‌ وایه‌،مۆبایلێكی له‌ ناودا داده‌نرێت،له‌ پێشه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ش رووبه‌رێكی بچووك هه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌ به رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا Sensory، ده‌به‌ستێته‌وه‌ و شوێنێكی بۆ جێگه‌ی ده‌می مرۆڤ بۆكراوه‌ تا له‌وێوه‌ ماچه‌كه‌ی بنێرێت.
وێنەی ئامێرەكە
                     وێنەی ئامێرەكە
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ماچێك بكات و بینێرێت،ده‌م به‌و پارچه‌ پلاستیكییه‌وه‌ ده‌نێت به‌ شێوه‌یه‌كه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ماچێك ده‌كات و ده‌ینێرێت،ئامێری كیسنجه‌ریش له‌ رێگه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر مۆبایل و لای ئه‌و كه‌سه‌ی ماچه‌كه‌ی بۆ نێردراوه‌.
 
ئیما یان چانگ ئه‌ندازیاری ئه‌و تیمه‌یه‌ كه‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ كردووه‌ و قوتابی دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆی سیتی له‌ له‌نده‌ن،هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات ماچه‌كان به‌ ته‌واوی بگوازێته‌وه‌ به‌هۆی سه‌ری رۆبۆتێكه‌وه‌ كه‌ له‌ سلیكۆن دروستكراوه‌،به‌ هه‌مان ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل كه‌ ئیستا به‌رده‌سته‌.
 
س:ك24
Back to top button