بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە کوێت ھەشت منداڵ سوتان

لە شاری سەباحی وڵاتی كوەیت بە ھۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك ھەشت منداڵ سوتان كە ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە.

ئیدارەی گشتی ئاگركوژێنەوەی كوەیت بڵاوی كردەوە كاتژمێر ٥،٥ خولەكی سەرلەبەیانی لە ئاكامی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك ٨ منداڵ سوتان و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.

ڕۆژنامەی سەباحی كوەیتی كارەساتی سوتانی منداڵەكان بە عەیبە بۆ دەسەڵات لە قەڵەم دەدات و ڕەخنەی توندیان لێدەگرێت

Back to top button