په‌كه‌كه شه‌ڕی شه‌نگال ده‌باته ناو شاره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر‌یه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ندین جار هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له شه‌نگال ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكات، به‌ڵام په‌كه‌كه پێداگری له‌مانه‌وه‌ی ده‌كات و له ئێستاشدا له كوردستانی رۆژئاوا فشاری زیاتری خستۆته سه‌ر حزبه‌كانی نزیك له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا رایده‌گه‌ینێت، ئێستا چه‌كدارانی سه‌ربه په‌یه‌ده به‌ئاشكرا ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌سگیر ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن، مەترسی و ئەگەری ئەوە دەکرێت کە (پەیەدە) چەک لەدژی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و حزبەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا بەکار بهێنێت و شەڕی براکوژی بەرپا بکات.
ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ده‌شڵێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یه‌ده نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه به جۆرێك له‌جۆره‌كان شه‌ڕی براكوژی ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئێمه هه‌میشه رێگریمان لێكردووه و رێگومان نه‌داوه ئه‌م شه‌ڕه دروست ببێت.
ئیبراهیم برۆ بۆ باس ئه‌وه‌ش ئاشگرت ده‌كات، “ئێمە وەک خۆمان هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوامان هەیە، هیچ ڕۆژێک ئامادە نەبووین ئەو هێزە ببەینەوە ڕۆژئاوا، لەترسی شەڕی براکوژی، بەڵام نیازێکی خراپ لەلایەن پەیەدەوە هەیە بۆ دروستکردنی ئەو شەڕە لەدژی کوردستانی باشوور و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، بۆیە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە هەر ئەگەرێک ڕووبدات، پەیەدە بەرپرسیارە”.