پێشمەرگەو هاوپەیمانان لە قەرەچوغ داعشیان بۆردوومانکرد

دوای ئەوەی جموجۆلەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زیادی کرد، بەتایبەت لە چیای قەرەچوغ، ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا پێشمەرگە و هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی داعشیانکردە ئامانج.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانان به‌ھاوكاری پێشمه‌رگه‌ لە “میحوەری ٦ ” داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردوومان کرد  و تا وەکو ئێستا 12 چه‌كداری داعش كوژراون.

شایەنی باسە داعش لە زنجیرە چیای قەرەچوغ چاڵاکیەکانیان دەست پێکردۆتەوەو بەبەردەوامی لەو ناوچەیە دەبیندرێن.

Back to top button