مه‌سرور بارزانی: خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ستەم و چەوساندنەوە جێگای شانازیە

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەی نووسیویەتی، خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ستەم و چەوساندنەوە جێگای شانازیە.

‎مەسرور بارزانی دەڵێت، لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم< هەروەها، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئافرەتان گرنگن بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر و حکومەت پابەندە بە بەهێزکردنی خانمان بۆ دواکەوتنی خەونەکانیان و وەگەرخستنی تەواوی توانای خۆیان.

Back to top button