ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئالوگۆڕی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ا بڵاوكرایه‌وه كه ئافره‌تێك بووه‌ته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و و رایده‌گه‌یه‌نێت بابه‌ته‌كه دووره له راستی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان کە تیایدا ووڵاتان رێز لە پێگە و شکۆى ئافرەتانیان دەگرن و هانیان دەدەن کە رۆلى کاراتریان هەبێت لەناو کۆمەڵگادا لە بابەتێکى چەواشەکارى بێ بنەما لە ژمارەیەک پەیج و وێبسایت بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئافرەتێک فەرمانبەرى دەستەیە کراوەتە بەرێوەبەرى گشتى یا سەرۆکى دەستە.
دەستەکە روونیکردووەتەوە، ئێمە ئەم هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕاى دەگەینین کە هیچ ئاڵوگۆریەک لە پۆستەکانى ناو دەستەى دەسپاکى رووى نەداوە، یاساى دەستە بە روونى میکانیزمى ئەو گوڕانکاریانەى دیارى کردووە کە بۆى ئەنجام دەدرێت