یەكێك له‌ دامەزرێنەرانی حزبوڵا بە كۆرۆنا مرد

حەسەن شێخ ئیسلام جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دوو ڕۆژ ھەواڵی مەرگی ڕاگەیەنراو زانیاریەكان لەبارەیەوە كەم بوون.

بەڵام دواتر زانیاریەكان لە میدیاكان بڵاوكرانەوەو دەركەوت حەسەن شێخ ئیسلام جیا لە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی حزبوڵا لە لوبنان .

ھاوكات شێخ ئیسلام یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ساڵی١٩٧٩ ھەڵیان كوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران و لە لایەن ئەمریكاوە داواكراو بووە.

Back to top button