وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له سوریا 26 عێراقی گیانیان له ده‌ستداوه
دوای ئه‌وه‌ی پێشتر میدیا جیهانیه‌كان بڵاویانكردبووه‌وه كه له ئاكانی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل 32 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، له كۆی ئه‌و 32 كه‌سه‌ی كه له سوریا به رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان له ده‌ستدا ، 26 كه‌سیان عێراقین.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوه، رووداوەکه رووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ بووه و پەیوەندیی به هێرشی تیرۆریستییەوه نییه رووداوەکه له نێوان پاسێکی گەشتیار و تانکەرێکی سووتەمەنی روویدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی لەم رووداوەدا، 32 کەس گیانیان لەدەست داوه که 26یان عێراقی بوونه و 77 کەسیش بریندار بوون، تەرمەکان بۆ عێراق دەگوازرێنەوه.