بۆ رووبهڕوو بوونهوهی كۆرۆنا پارێزگای ههڵهبجه چهند بڕیارێك دهردهكات

له چوارچێوهی رێككارهكانی خۆ پارێز له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ یەکشەممە،پارێزگاری هەڵەبجە بەسەرپەرشتی ئازاد تۆفیق و بە ئامادەبوونی کاوە عەلی جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، ژووری عەمەلیاتی رووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە دیوانی پارێزگا کۆبوویەوە و چەند بڕیاڕێکی دەرکرد.
دهقی بڕیارەکانی پارێزگای هەڵەبجە:
1 لە بەرواری 09/03/2020 وە لە کاتژمێر 10 بۆ کاتژمێر 1 ڕشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەم جۆرە:
* خاوەن مارکێت پێشانگا و هتد… پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە تهعقیمكردنی شوێنەکانیان بە زووترین کات خاوەن دوکانەکان لە کاتژمێر 10 بۆ کاتژمێر 1 دوکانەکانیان دابخەن
* بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە ڕەچاوی تەعقیم کردنی ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەست کێش بەکاربێت لەلایەن خاوەن بەنزینخانەکانەوە
* سەرجەم چێشتخانەو چاخانەو قەسابخانەکان پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەکان بەبەکارهێنانی
دەستکێش و مەوادی تەعقیم بەکاربهێنن.
2 قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ئۆکەی …لەچاخانە و کافتریاکان لەڕۆژی 09/03/2020
3 سەرجەم ئەوهاوڵاتیانەی کەخۆیان ڕادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکردوە ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە و لەئایندەدا هەرکەسێک بەقاچاغ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی توندی یاسای لەگەڵ دەکرێت.
4 هەرهاوڵاتیەک کە کێشەی تەندروستی کەنیشانەکانی لەڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیک بێت لەبری نەخۆشخانەی فریاکەوتن پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی تایبەت ئامادەکراوە.
5 بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان ڕاگیراوە و پێویستە پرسەکان لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێت.