دوو ھاووڵاتی ئێران كە ویستویانە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بە قاچاغ بێننە ھەرێمی كوردستان لە ھەڵەبجە دەستگیر كران.

دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س هه‌وڵیانداوه‌ چه‌ند جۆرێك ده‌رمان و كه‌ڵ و په‌ڵی پزیشكی له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ قاچاغ ببێننه‌ نێو هه‌رێمی كوردستان پاسه‌وانی سنور ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمان و كه‌ڵ و په‌لی قاچاغیان پێ بووه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی لیوای 3ی پاسەوانی سنووردا هاتووه‌ : “مەفرەزەیەکی بنكەی سەرگەت لە ناوچەی هەورامان، توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر داودەرمان و كەلوپەلی پزیشکی، کە دوو ھاووڵاتی ئێرانی دەیانویست بەشێوەیەکی نایاسایی بیھێننە ھەرێمی کوردستان”.

پاسه‌وانی سنور ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ كەلوپەلەكان بریتین لە 2 ھەزار و 440 شیت حەب لە جۆری ئەمۆكس كلاو، ھەزار و 340 ئاوی مقەتەری دەرزی لێدان، چوار ھەزار و 788 دەمامك، ھەروەھا 54 دەرزی لە جۆری biomerieux و 44 كیتی تاقیگە و 4 پاكەت زیلادۆكس”.

Back to top button