وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان : ئەگەری هەیە پشوو بۆ چەند فەرمانگەیەکی حکومی بدرێت
ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان کە هاوکات وەزیری تەندروستی تەیدا ئامادە بوو باس لە ئەگەری بڕیاری پشوو بۆ چەند فەرمانگەیەکی حکومی دەکات لەم بارودۆخەی ئێستادا .
لەمبارەیە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گووتی سبەی ٩/٣/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکمان دەبێت و بڕیار لە سەر پشووی چەند فەرمانگەیەکی حکومی دەدرێت وەک پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .