میسر : یەکەم گیان لە دەست دان بە هۆی کۆرۆناوە تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی میسر لە زمان خالد مجاهد ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی ، یەکەم حاڵەتی گیان لە دەست دان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە پشتڕاست دەکاتەوە .

 

هاوکات باس لەوە دەکات ئەو کەسەی گیانی لە دەست داوە ، هاووڵاتییەکی ئاڵمانییە ، کە تەمەنی ٦٠ ساڵ بووەو پێشتریش دیاردەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیدا بەدی کراوە .

 

ئەو هاووڵاتییە ئاڵمانییە رۆژی هەینی سەردانی نەخۆش خانەی کردووەو دەرکەوتووە کۆرۆناکەی پۆزەتیڤە

Back to top button