وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان 3 حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای لەهەرێم ئاشكرا كرد
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان 3 حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای لەهەرێم ئاشكرا كرد
بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١١)
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا وە زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی وولاتی ئێران کە سنورێکی بەرفراوانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە. وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
- ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٢٩١٨) هاوڵاتین لە (٣١) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١١٢٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (١٧٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی ١٤ ڕۆژ بوو.
- لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (٥٦) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (٣٧)، سلێمانی (١٨)، دهۆك (١). کە لە نێویاندا (٣) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (٥٢) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (٥٣ ساڵ) لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان ( ٥٢ ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمان بوو کە گیانی سپارد.
- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٣) حالەتە لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی دوپاتی دەکاتەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و زوو زوو و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست لەگەڵ پەیوەندی کردن بە هێلی گەرمی ژمارە (١٢٢) لە کاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان