واڵ ئیستریت ژورناڵ : ئێران بەرپرسە لە ڕاگوێزانی ( ڤایرۆسی کۆرۆنا ) بۆ وڵاتانی دراوسێ

 

لە کاتێکدا کە ئێران لە قەیران دایە بە دست ڤایرۆسی گشتگیری کۆرۆناوە ، دراوسێکانی لە هەوڵی ئەوەدان رێگری لە هاوردەی کاڵاکانی ئێرانی بکەن بۆ ناو وڵاتەکەیان .

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانەوە تا ئێستا گوازراوەتەوە بۆ ١٠ وڵات ، وەک عێراق ، پاکستان ، ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی تر .

 

رۆژنامەی واڵ ئێستریت ژورناڵ لەم بارەوە دەنووسێت هەرچەند ئێران تا ئێستا خۆی تووشبووی سەرەکی مەترسی ڤایرۆسەکەیە و زۆر رێکاری گرتۆتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخە ، بەڵام بە هۆی بەردەوامی بازرگانی و تیجاری خۆی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ کە لە دۆخی ئیستای گەمارۆکاندا پێویستی پێیەتی ، بۆتە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە .

لێکۆلینەوەکان دەستنیشانیان کردووە کانگای ڤایرۆسەکە شاری قوم بووە کە نزیک پایتەختی ئێرانە ، تارانیش سەرچاوەیەکی گەورەی تیجارییە بۆ سەرانسەری ئێران و وڵاتانی ناوچە .

 

لە کۆتاییدا دەنووسێت درەنگ ئاشکرا کردنی ئەو پەتایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ، بووبە هۆکاری مەترسییەکانی ئێستا

Back to top button