نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە سەر بڵاو بوونەوەی دەنگۆیەک روونکردنەوە دەدات
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاو کراوەتەوە ، تەیدا ئاماژە بەوە دەکات ، گۆیا چەند پەیج و کەسی نابەرپرس دەنگۆیەکیان بڵاو کردۆتەوە لە سەر بوونی چەند تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم نەخۆشخانەیە .
هەر بۆیەش ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەنووسێت سەرلەبەری ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە و لە ئێستاوە ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە گێرە شێوێنە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوکەدا ئاشکرای دەکات و دەنووسێت ، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە سەبارەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوەو سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە ، ئێمە هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو ببینین ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەین
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک
ڕاگەیەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ..