بۆ یه‌كه‌مجار زیانه‌كانی گۆشتی سوور بزانه
(د.ستانلی هیزین) مامۆستایه له‌زانكۆی كلیڤلاند له‌گه‌ڵ تیمی زانایان له‌نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی كلیڤلاند له‌مانگی (4)ی 2013 ئه‌نجامێكی ترسناكی دۆزییه‌وه له‌سه‌ر خواردنی گۆشتی سوور به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
ئه‌م ئه‌نجامانه وادهریخست كه گۆشتی سوور ده‌بێته هۆی رووخانی خانه‌كانی دڵ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی مردن، به‌شێوازێكی نه‌ناسراو كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی كولیسترۆڵ یان چه‌وری، ئه‌مه‌ش دروستده‌بێت به‌هۆی مادده‌یه‌ك ناسراوه به (بالكارنتین) به‌كتریای ریخوڵه‌كان ده‌یگوازێته‌وه له‌ناو جگه‌ر، بۆیه ده‌بێته مادده‌یه‌كی كیمیایی ناسراوه به (TMAO) ئه‌م مادده‌یه ده‌بێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری لهملولهكانی خوێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توشبوونی ئه‌و كه‌سه به‌نه‌خۆشی دڵ و مردنی، وادیار كه خواردنی گۆشتی سوور ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌كتریا (L- carnitine) كه به‌كاردێت بۆ وزه، هه‌روه‌ها وادیاره كه ئه‌وانه‌ی سه‌وزه ده‌خۆن ئه‌مجۆره به‌كتریایه كه‌مه له‌واندا، ئه‌مه‌ش (كارنتین) به‌كارده‌هێنن بۆ وزه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ماده‌ی (TMAO) كه به‌شدارده‌بێت له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ.
(فیكتۆریا تایلۆر) كه شاره‌زایی هه‌یه له‌خواردن و خۆراك له‌ده‌زگای (بریتانیا بۆ دڵ) ده‌ڵێت: ده‌بێت خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكه‌نه‌وه، بروتین له‌خۆراكه‌كانی تر وه‌ربگرن، وه‌ك ماسی و مریشك و وشكه‌و هێلكه‌و چه‌ره‌سات، هه‌روه‌ها (د.محمد نێر) پزیشكی هه‌ناوی و دڵ ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین كێشه كه توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه توشی نه‌خۆشی دڵ بووه (جه‌ژنی قوربانه) له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر گۆشت ده‌خون، ئه‌مه‌ش زۆر چه‌وری و سوێری تێدایه، بۆیه كۆلیسترۆڵ به‌رزده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروسبونی چه‌ورییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن.