ئه‌مرۆ حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێی کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان دەکات
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرۆژی دووشەممە ٩\٣\٢٠٢٠، ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و هەوڵدەدەن چەند رێنماییەکی نوێ دەربکەن.
وەزیری ناوخۆ راشیگه‌یاند کە سبەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان دەکرێت.