كورد له كوردستانی رۆژئاوا خه‌ریكه تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێت
خواكوڕك
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ئاشكرایان كردووه ماوه‌یه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه كوردیه‌كانی نزیك له‌په‌كه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌نه‌ڕالێكی رووسیش له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان به‌شداربووه.
پێگه‌ی رۆژئاڤا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ندین جار رژێمی ئه‌سه‌د داوای له په‌یه‌ده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدات ژماره‌یه‌ك له سوپای سوریا بگه‌ڕێنه‌وه ناو شاره كوردیه‌كان بۆ به‌هێزه‌كردنی زیاتری پێگه‌ی خۆی.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان، تا ئێستا په‌یه‌ده ته‌نها له‌و شوێنانه‌ی نزیكن له‌ناوچه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ داعش رێگه‌ی به‌و هێزانه داوه، و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌ڵگرتووه بۆ دوای گفتوگۆكان، له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی حكومڕانی له سوریا، كه بڕیاره به‌سه‌رپه‌رشتی روسیا ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كیتر مالپه‌ڕی رووداو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه رۆژی سێ شه‌مه 17/12/2016 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌نێوان شاندێكی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتی TEVDEM لەگەڵ حكومەتی سووریا لە شاری حەسەكە كۆبووەوە، بەسەرپەرشتی شاندێكی رووسی.
به‌پێی زانیاری نێو هه‌واڵه‌كه، شاندی حكومه‌تی سوریا به شاندی ته‌ڤده‌میان راگه‌یاندووه، نابێت داوای فیدڕالیه‌ت بۆ ناوچه كوردیه‌كان بكه‌ن، و له‌داهاتوودا پشگیری له بەشار ئەسەد بكه‌ن له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها داوایان كردووه ئاڵای رژێمی سوریا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌ڵبواسرێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌پرسانی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه، كه پێشتر چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی روسیا كۆبوونه‌ته‌وه و پرسیاریان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كانی نێوان ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده كردووه، له وه‌ڵامدا به‌رپرسانی رووسی پێیان راگه‌یاندوون، كه ئه‌وانیش هه‌مان بڕوای رژێمی ئه‌سه‌دیان هه‌یه و پێویسته كورد به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پاریزگا رازی بێت و ده‌ست له فیدڕالیه‌ت له سوریا هه‌ڵبگرێت.